ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، كرێكارانی قه‌راردادی شاغڵ له وزه‌خانه‌كانی باشووری هندووستان بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به كه‌می حه‌قده‌ست درێژه‌یان به مانگرتن دا.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ئه‌م حه‌فته‌یه ٢٥٠ كرێكاری شاغڵ له وزه‌خانه‌كانی باشووری هندووستان دژ به كه‌می حه‌قده‌ست ده‌ستیان له كار كێشا. ئێستا ١٥٠٠ كرێكاری دیكه په‌یوه‌ست به‌و مانگرتنه بوون و به كۆبوونه‌وه له شوێنی كاره‌كانیان خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، هاوسانسازی حه‌قده‌ست له‌گه‌ڵ كرێكارانی دیكه، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی بوون.