ده‌زگای هه‌واڵنێری فه‌ڕانسه ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاند: ڕافائێل گڕۆسی سه‌رۆكی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی سه‌باره‌ت به به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی پیتاندنی ئۆران‌یۆم هۆشداری به كۆماری ئیسلامی داوه.
ڕافائێل گڕۆسی ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاند: پیتاندنی ئۆرانیۆمی ٦٠٪ی له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی كه ته‌نیا بۆ درووستكردنی بۆمبی ئه‌تۆم به‌كار ده‌برێت نیگه‌رانی كۆمه‌ڵگای جیهانی به‌دوای خۆی دا هێناوه و ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی داوا له به‌رپرسانی ڕژیم ده‌كات بۆ ڕێگری له كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگای جیهانی و به تایبه‌ت ئه‌مریكا، په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ئاسایی بكاته‌وه. شایانی باسه كه له ڕۆژانی ڕابردوودا وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داری ئه‌مریكا چه‌ندین شیركه‌تی ئێرانی، چینی و هۆنكۆنگی به هۆی دابینكردنی پارچه‌ی په‌هباد و مووشه‌ك بۆ كۆماری ئیسلامی ته‌حریم كردووه.