ڕۆژی دووشەممە ٦ی ڕەشەممەی ١٤٠٣، بەندکراوێکی پێشووی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی”، بە ناوی مەحموود تورەنگ”، لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ناوبراو ڕێکەوتی ٥ی بەفرانباری ١٤٠١ و هەروەها لە ساڵڕۆژی گیانبەختکردنی نەمر “ژینا ئەمینی”، لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری دێهدەشتەوە دەستبەسەر و بە دانانی بارمتە بە شێوازێکی کاتی ئازاد کرابوو. دواتر لە لایەن لقی ١٠٥ی دادگای تاوانەکانی یاسووجەوە بە تۆمەتی “تێکدانی ئەمنیەتی گشتی لە ڕێگەی بەشداریکردن لە ناڕەزایییەکان”، حوکمی یەک ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرابوو.