کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی دێهلۆران له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی دێهلۆران له‌ لایه‌ن

ڕۆژی هه‌ینی ٣ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣،نادر سه‌یفیچالاكی مه‌ده‌نی و هه‌ڵسووڕاوی سیاسی خه‌ڵكی شاری دێهلۆران و دانیشتووی ئه‌ندیمشك، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ئه‌و شاره‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.

ناوبراو ساڵی ١٣٦٧، به‌ هۆی چالاكیه‌كانی دژ به‌ ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له‌ زانكۆی تاران له‌ خوێندن بێبه‌ش كرا و له‌ ساڵانی ڕابردوودا چه‌ند جار به‌ تۆمه‌تیته‌بلیغ دژ به‌ ڕژیمله‌ لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كانی كۆماری ئیسلامیه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات ده‌رفه‌تی په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌یان پێ نه‌داوه‌ و هه‌روه‌ها به‌ بنه‌ماڵه‌كه‌یان ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌و به‌ندكراوه‌ بۆ به‌ندیخانه‌یه‌ك له‌ تاران ڕائه‌گوێزن.