کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

به‌یاننامه‌ی كانونی نووسه‌رانی ئێران بۆ ڕۆژی جیهانی زمانی دایكی

به‌یاننامه‌ی كانونی نووسه‌رانی ئێران بۆ ڕۆژی جیهانی زمانی دایكی

كانونی نووه‌سه‌رانی ئێران له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕۆژی جیهانی زمانی دایكی له‌ هه‌موو خه‌ڵكی ئێران و جیهان پیرۆز كرد و فره‌چه‌شنی كولتوور و زمانی له‌ ئێران به‌ مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگ ناو برد.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ زمانی دایكی ناسناوی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌ و قه‌ده‌غه‌ی په‌روه‌رده‌ی زمانی دایكی، به‌ پێچه‌وانه‌ی مافی هه‌ر تاكێكی كۆمه‌ڵگا ده‌ستنیشان كرد. هه‌روه‌ها ده‌ستبه‌سه‌ركرانی چالاكان و مامۆستایانی زمان له‌ ناوچه‌ سنووریه‌كانی ئێرانی به‌ توندی شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری كۆتایی هێنان به‌ سه‌ركوتی چالاكوانان و مامۆستیانی زمان له‌و ناوچانه‌ و هروه‌ها ئازادی مامۆستایانی به‌ندكراو بوو.