شه‌وی سێشه‌ممه ٣٠ی ڕێبه‌ندان، ئۆتۆمبێلی سووختبه‌رێكی به‌لووچ به ناوی “بێهزاد شه‌هیكی” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ، به هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له مێحوه‌ری به‌م وه‌رگه‌ڕاوه و ناوبراو گیانی له‌ده‌ست داوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، هێزه‌كانی ڕژیم به‌دوای ئۆتۆمبێلی ئه‌و سووختبهرهدا كه‌وتوون و پاش ته‌قه‌كردن له ئۆتۆمبێله‌كه‌ی، بوونه‌ته هۆی پێكدادانی ماشێنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارهه‌ڵگرێك دا و ئه‌و سووختبه‌ره گه‌نجه له نێو ئاگردا سووتاوه. به وته‌ی چالاكانی به‌لووچ، ڕۆژانه هه‌زاران تانكه‌ری سووته‌مه‌نی و بارهه‌ڵگری ڕۆن و شیری وشك له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه هه‌نارده‌ی وڵاتانی پاكستان و ئه‌فغانستان ده‌كرێت، به‌ڵام گه‌نجانی بێكاری به‌لووچ به بیانووی هه‌ڵگرتنی چه‌ند گاڵۆن به‌نزین ده‌درێنه به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و له پێناو دابینكردنی پارویه‌ك نان ده‌بنه قوربانی.