ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی ڕێبه‌ندان، خوێندكارانی چه‌ند زانكۆی دیكه‌ی ئێران له چه‌ند په‌یاننامه دا پشتیوانی خۆیان له خوێندكارانی ناڕازی زانكۆی تاران ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خوێندكاران له زانكۆكانی ئازاد، ئه‌میر كه‌بیر، به‌هه‌شتی، شه‌ریف و چه‌ند زانكۆی دیكه‌ی وه‌كوو ته‌ورێز و ئیسفه‌هان به بڵاوكردنی تراكت و نووسینی دروشم پشتیوانی خۆیان له خه‌ڵكی ناڕازی دێهده‌شت و خوێندكارانی ناڕازی زانكۆی تاران نیشان داوه. شایانی باسه كه پاش كوژرانی ئه‌میرمحه‌ممه‌د خالقی له ته‌نیشت خوابگای زانكۆی تاران، بۆ ماوه‌ی چوار ڕۆژ خۆپێشاندان له زانكۆی تاران ده‌ستی پێ كرد و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خوابگاكانی ئه‌و زانكۆیه به ناچار ده‌ستی له كار كێشا و ڕۆژی ڕابردووش پۆلیسی تاران ڕایگه‌یاند: كیسووكی له نزیك خوابگاكان داناوه و بكوژانی ئه‌و خوێندكاره‌ش ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.