کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ ئاست بڕینی به‌رده‌وامی كاره‌با

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ ئاست بڕینی به‌رده‌وامی

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو له‌ شاره‌ جۆراجۆره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، بڕینی به‌رده‌وامی كاره‌با له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌ ده‌یان كێشه‌ی بۆ‌ كاسبكاران و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی درووست كردووه‌ و خه‌ڵك داوای كاردانه‌وه‌ی جیددی كۆمه‌ڵگا به‌رانبه‌ر به‌و زۆڵم و زۆره‌ی حكوومه‌ت ده‌كه‌ن.

به‌ وته‌ی هاونیشتمانیان، ده‌وڵه‌تی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی كاره‌بای گه‌ڕه‌كه‌ په‌راوێزنشینه‌كان و گونده‌كان زۆرتر له‌ ناوچه‌كانی دیكه‌ ده‌بڕێت و بایه‌خ به‌ كێشه‌ و گرفتی خه‌ڵك نادات. هاووڵاتییه‌ك له‌ پیرانشاره‌وه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ دوو شه‌و و دوو ڕۆژه‌ گونده‌كه‌یان كاره‌بای نییه‌ و چه‌ند جار په‌یوه‌ندیان به‌ ناوه‌نده‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه‌ گرتووه‌، به‌ڵام وڵامیان وه‌ر نه‌گرتووه‌. شایانی باسه‌ كه‌ شه‌وی ڕابردووش خه‌ڵكی شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران دژ به‌ ناكارامه‌یی حكووومه‌ت دروشمی مه‌رگ بۆ خامنه‌ییان به‌رز كردبوو‌.