ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، چالاكێكی فه‌رهه‌نگی به ناوی “سه‌روه‌ت سۆهرابی”، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازرایه‌وه.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ئه‌و چالاكوانه له پێش چاوی بنه‌ماڵه‌كه‌ی، به توندوتیژیه‌وه و به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. شایانی باسه به پێی زانیارییه‌كان سه‌روه‌ت به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ به نیزام” ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی و تێپه‌ڕبوونی ٦ ڕۆژ به سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی‌دا، هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.