سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی زۆرتر له حه‌فته‌یه‌ك له به‌ندكرانی “سه‌عید سه‌ڵواتی” ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌هوازه‌وه، هێشتا چاره‌نووسی ئه‌و هاووڵاتییه دیار نییه.
ناوبراو ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی هێشتا زانیاریێك سه‌باره‌ت به شوێنی ڕاگرتن و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵی له به‌رده‌ستدا نییه. شایانی باسه له مانگی ڕێبه‌ندانی ئه‌مساڵدا لانیكه‌م ٥١ هاووڵاتی كورد له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون كه به ته‌نیا ٨ كه‌س به دانانی بارمته‌ی قورس ئازاد كراون.