کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دۆخی خراپی ته‌ندرووستی حه‌میده‌ زارع له‌ به‌ندیخانه‌ی ئێڤین

دۆخی خراپی ته‌ندرووستی حه‌میده‌ زارع له‌ به‌ندیخانه‌ی ئێڤین 1

حه‌میده‌ زارعبه‌ندكراوی سیاسی پێشوو و له‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی شۆڕشیژن، ژیان، ئازادی، به‌ هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ و ئازاری له‌ دادگا، دۆخی ته‌ندرووستی له‌ خراپیدایه‌.

ناوبراو له‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی چله‌یحه‌دیس نه‌جه‌فیو دژبه‌رانی حیجابی ئیجبارییه‌ و به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ باره‌ها له‌ لایه‌ن ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌، ئێستا ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ كه‌ به‌ تازه‌یی دیسان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ئێڤین كراوه، له‌ لایه‌ن به‌كرێگیراوانی ڕژیمه‌وه‌ به‌ سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه‌ و ئازار دراوه‌ و ته‌نانه‌ت له‌ سه‌ره‌تاییترین ده‌رمانه‌كان و مافی په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه‌.