کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

پشتیوانی خه‌ڵكی باكووری كوردستان له‌ به‌رخۆدانی ڕۆژئاوا

پشتیوانی خه‌ڵكی باكووری كوردستان له‌ به‌رخۆدانی ڕۆژئاوا 3

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢١ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، به‌ ده‌یان هه‌زار كه‌س ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كانی شاری ئامه‌د و پشتیوانی خۆیان له‌ به‌رخۆدانی خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان كرد.

به‌شداربووانی ئه‌و ڕێپێوانه‌ خوازیاری وه‌دیهاتنی ئاشتیێكی سه‌قامگیر له‌ ناوچه‌كه‌ و به‌ تایبه‌تی له‌ ڕۆژئاوای كوردستان بوون. هه‌روه‌ها به‌ به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی پلاكارد و وتنه‌ی درووشم، هێرشی ئه‌رته‌شی توركیا و به‌كرێگیراوه‌كانی بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان له‌ لایه‌ن به‌شداربووانه‌وه‌ به‌ توندی شه‌رمه‌زار كرا. له‌ به‌رده‌وامی ڕێپێوانه‌كه‌دا ناڕازیان خوازیاری ده‌ستێوه‌ردانی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ له‌ بارودۆخی ڕۆژئاوای كوردستان بوون و داوایان له‌ هه‌موو ئازادیخوازان كرد له‌ ئاست هێرشه‌كانی توركیا و به‌كرێگراوانی بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان و كوشتنی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌دا بێده‌نگ نه‌مێنن.