کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایی خانه‌نشینكراوانی فولاد له‌ ئیسفه‌هان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایی خانه‌نشینكراوانی فولاد له‌ ئیسفه‌هان 1

ڕۆژییه‌كشه‌ممه‌ ٢١ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، خانه‌نشینكراوانی فولادی مه‌عده‌ن له‌ ئیسفه‌هان، دژ به‌ وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

خانه‌نشینكروانی ناڕازی به‌ به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی درووشم خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، هاوسانسازی حه‌قده‌ست، دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی، گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی به‌ سندووقی خانه‌نشینی كرێكارانی سه‌نعه‌تی فولاد و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ تێكه‌ڵكردنی سندووقه‌كانی خانه‌نشینی بوون.