ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی ڕێبه‌ندان، حامد قه‌ره‌ئۆغڵانی، به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ورمێ، به‌هۆی مانگرتنی درێژخایه‌ن دۆخی ته‌ندرووستی تێك چووه و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.
حامد قه‌ره‌ئۆغڵانی له ڕێكه‌وتی ٧ی پووشپه‌ڕی ١٣٩٩ی هه‌تاوی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ورمێ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕۆژی ٢٦ی پووشپه‌ڕ بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا. حامد له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر بێبه‌ش و چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه. ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه زیاتر له دوو حه‌فته‌یه دژ به هه‌ڵسووكه‌وتی وه‌حشیانه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و ناڕوونی چاره‌نووسی مانی له خورادن گرتووه. ڕۆژی هه‌ینی به‌هۆی دابه‌زینی قه‌ندی خوێن بۆ ده‌رمانگای ده‌ره‌وه‌ی زیندان گوازراوه‌ته‌وه و به‌رپرسانی زیندان به بنه‌ماڵه‌كه‌یان ڕاگه‌یاندووه كه به‌یانی شه‌ممه سه‌ردانی زیندانی ورمێ بكه‌ن.