به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌زاران كرێكاری بیانی له باشووری كوردستان كار ده‌كه‌ن و حه‌وت هه‌زار و ٦٠٠ كه‌سیان ژنن.
به وته‌ی چالاكانی كرێكاری هه‌رێمی كوردستان، ٥٥ شیركه‌ت كرێكارانی ژن بۆ كاری نێو ماڵان به‌كار ده‌به‌ن و ته‌نیا ٣٥٠ هه‌زار دیناریان پێ ئه‌ده‌ن كه له ژێر هێڵی هه‌ژاری دایه. پێشتر زیاتر له ٢٢٠ شیركه‌ت كرێكاری بیانیان هاورده‌ی كوردستان ده‌كرد، به‌ڵام به‌هۆی قه‌یرانی ئابووری له هه‌رێمی كوردستان، ڕێژه‌كه بۆ ٥٥ هه‌زار شیركه‌ت دابه‌زیوه.