به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، به‌ندكراوێكی سیاسی پێشووی زیندانی وه‌كیل ئاباد له نامه‌یه‌ك دا گه‌نده‌ڵی و جه‌نایه‌تی مه‌ئموورانی ڕژیمی له‌و زیندانه بۆ ڕای گشتی ئاشكرا كردووه.
به وته‌ی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه، به‌ندكراوانی زیندانی وه‌كیل ئاباد به تایبه‌ت به‌ندی ژنان له ژێر گوشارێكی جه‌سته‌یی و ده‌روونی بێ وێنه دان و به‌رپرسانی زیندان و مه‌ئموورانی ڕژیم له ڕێگه‌ی دووربینی نێو زیندانه‌وه وێنه و فیلمی ڕووتی به‌ندكراوانی ژن ده‌بێنن و بۆ مه‌به‌ستی ده‌ستدرێژی سێكسی و به‌كارهێنانیان وه‌كوو سیخوڕ و ئامرازی سه‌ركوتی به‌ندكراوانی دیكه كه‌ڵكیان لێ وه‌رده‌گرن. دوو تاوانباری سه‌ره‌كی بێ ڕه‌وشتی له‌و به‌ندیخانه‌یه دوو مه‌لای به‌رپرسی كاروباری فه‌رهه‌نگین كه ده‌یان تاوانی جۆراوجۆریان ئه‌نجام داوه و له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه پشتیوانی ده‌كرێن.