ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی ڕێبه‌ندان، بنه‌ماڵه‌ی كۆمه‌ڵێك له به‌ندكراوانی سیاسی مه‌حكووم به ئێعدام له‌به‌رده‌م زیندانی ئێڤین دا كۆبوونه‌وه.
ڕۆژی ڕابردوو بنه‌ماڵه‌ی شه‌ش به‌ندكراوی سیاسی مه‌حكووم به ئێعدام به ناوه‌كانی وه‌حید به‌نی عامریان، پویا قوبادی بیستوونی، بابه‌ك عه‌لیپور، سه‌یدئه‌بۆلحه‌سه‌ن مونته‌زێر، سه‌یدمحه‌ممه‌د ته‌قه‌وی و عه‌لی ئه‌كبه‌ر دانشوه‌ركار، به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی ئازیزانیان له‌به‌رده‌م زیندانی ئێڤین دا كۆبوونه‌ته‌وه و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حوكمی ئێعدام‌یان بوون.