ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی ڕێبه‌ندان، كرێكارانی ئه‌ركان سالس، شاغڵ له سه‌كۆ نه‌وتیه‌كانی جنووبی ئێران، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ئه‌ركان سالس به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، پێدانی داخوازییه دواخراوه‌كان، وه‌لانانی جیاوازی، به‌ڕێوه‌چوونی یاسای ١٤ ڕۆژ كار- ١٤ ڕۆژ پشوودان، له‌سه‌ركار لابردنی به‌ڕێوه‌به‌رانی ناكارامه، په‌رداختی ئیزافه‌كاری، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و ئیمكاناتی ڕیفاهی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان و كۆتایی هێنان به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له سندووقی خانه‌نشینی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت بوون.