ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، “ناهید موده‌ڕه‌سی” خۆشكی “ئێلهام موده‌ڕه‌سی”، به‌ندكراوی سیاسی پێشوو، له ماڵپه‌ڕی تایبه‌تی خۆیدا ڕایگه‌یاند كه ده‌وڵه‌تی توركیا بڕیاری سنوورداشكردنی بۆ ده‌ركردووه.
هاوینی ساڵی ڕابردوو ئیداره‌ی كۆچبه‌رانی توركیا بڕیاری سنوورداشكردنی بۆ ناهید موده‌ڕه‌سی ده‌ركرد و ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و حوكمه له دیوانی باڵای ئه‌و وڵاته پشتڕاست كرایه‌وه. پۆلیسی توركیا ماوه‌ی ١٥ ڕۆژ ده‌رفه‌تی به ناهید داوه تاكوو ئه‌و وڵاته به‌جێبێڵت و ناوبراو داوای یارمه‌تی له ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كات.