فریده سه‌ڵواتی، برینداری چاوی شۆڕشی ژینا له په‌یامێكی ویدیۆیی دا پشتیوانی خۆی له مانگرتنی گشتی خه‌ڵكی كوردستان دژ به سزای سێداره ده‌ربڕی.
فه‌ریده سه‌ڵواتی كه له سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا بینایی هه‌ر دوو چاوی له ده‌ست داوه له په‌یامێكی ویدیۆیی دا پشتیوانی خۆی له مانگرتنی گشتی خه‌ڵكی كوردستان دژ به سزای سێداره‌ی په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی نیشان داوه و داوای له هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا كردووه په‌یوه‌ست به‌و مانگرتنه گشتییه بن و یه‌كگرتوویی خۆیان به‌رانبه‌ر به سیسته‌می سه‌ركوتی كۆماری ئیسلامی نیشان بده‌ن.