کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی له‌سه‌ركار ده‌ركراوی پترۆشیمی ئیلام له‌ تاران

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی له‌سه‌ركار ده‌ركراوی پترۆشیمی ئیلام له‌ تاران

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٤ی به‌فرانبار، كرێكارانی بێكاركراوی پترۆشیمی ئه‌رغه‌وان گوسته‌ری ئیلام خۆیان گه‌یانده‌ تاران و له‌ به‌رده‌م ده‌فته‌ری هۆڵدینگی كه‌نداوی فارس كۆبوونه‌وه‌.

ماوه‌ی چه‌ند مانگه‌ كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی پترۆشیمی ئه‌رغه‌وان گوسته‌ری ئیلام به‌ بیانووی ته‌واوبوونی به‌شێك له‌ پڕۆژه‌كه‌ له‌سه‌ركار ده‌ركراون. له‌و ماوه‌یه‌دا كرێكاران و بنه‌ماڵه‌كانیان چه‌نیدن جار له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری و ئوستانداری ئیلام ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه‌، به‌ڵام تا به‌ ئه‌مڕۆ هیچ لایه‌نێكی په‌یوه‌ندیدار بایه‌خی به‌ داواكارییه‌كانیان نه‌داوه‌. ڕۆژی ڕابردوو، كرێكارانی ناڕازی له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری هۆڵدینگی كه‌نداوی فارس كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌ر كار و په‌رداختی داخوازییه‌كانیان بوون.