کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سەپاندنی سزای قورس بەسەر سێ کەس لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکان لە سمنان

سەپاندنی سزای قورس بەسەر سێ کەس لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکان

بەپێی ڕاپۆرتەکان، سێ کەسی دیکە لە دەستبەسەرکراوانی ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ڕابردوو لەلایەن دادگای شاری سمنانەوە سزای بەندکرانیان بەسەردا سەپێندراوە.

ئەم هاووڵاتییانە بە ناوەکانی «عەلیڕەزا زەرگەر»، «قودرەتوڵڵا قەشقایی» و «میلاد فەلاحپوور» لەلایەن دادگای سمنانەوە بە تۆمەتی «فساد فی الأرض» و «سووکایەتیکردن بە پیرۆزییە ئیسلامییەکان»، هەر کامەیان سزای سێ ساڵ بەندکرانی تەعزیرییان بەسەردا سەپێندراوە.