کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بێبه‌شبوونی ده‌ هه‌زار كرێكاری بیناسازی پارێزگای ورمێ له‌ بیمه‌

بێبه‌شبوونی ده‌ هه‌زار كرێكاری بیناسازی پارێزگای ورمێ له‌ بیمه‌

به‌پێی ئاماره‌كان، ده‌ هه‌زار كرێكاری شاغڵ له‌ به‌شی ساختمانسازی پارێزگای ورمێ له‌ بیمه‌ی ده‌رمانی بێبه‌شن و به‌ڵێنه‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ پێدانی بیمه‌ هێشتا جێبه‌جێ نه‌كراوه‌.

به‌ وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، به‌رپرسانی ئوستانی و كیشوه‌ری پێشتر به‌ڵێنیان دابوو كه‌ كێشه‌ی بیمه‌ی ده‌رمانی كرێكارانی پارێزگای ورمێ چاره‌سه‌ر بكه‌ن، به‌ڵام نه‌ك كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر نه‌كردووه‌ به‌ڵكوو، بیمه‌ی ته‌ئمیین ئیجتیماعی هه‌زار و ٢٠٠ كرێكاریشیان بڕیوه‌. ساڵانه ده‌یان كرێكارانی ساختمانی ده‌بنه قوربانی ڕووداوه‌كانی كار و به‌شێكیان گیانیان بۆ دابینكردنی پارویه‌ك نان به‌خت ئه‌كه‌ن و ژماره‌یكی زۆریان بریندار و خانه‌نشین ده‌بن. نه‌بوونی بیمه‌ گوشارێكی زۆری خستووه‌ته‌ سه‌ر شانی كرێكارانی ساختمانی و بنه‌ماڵه‌كانیان، به‌و بۆنه‌وه‌ زۆربه‌ی كرێكاران و خێزانه‌كانیان ناتوانن سه‌ردانی ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان بكه‌ن.