کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

له‌سێداره‌دانی سێ به‌ندكراو له‌ كرماشان و سه‌پاندنی سزای ئێعدام به‌سه‌ر دوو چالاكی سیاسی

له‌سێداره‌دانی سێ به‌ندكراو له‌ كرماشان و سه‌پاندنی سزای ئێعدام

به‌یانی سێشه‌ممه‌ ١٨ی به‌فرانبار، حوكمی ئێعدامی سێ به‌ندكراو له‌ زیندانی كرماشان به‌ تۆمه‌تی كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست جێبه‌جێ كرا و دیوانی باڵای وڵات حوكمی ئێعدامی دوو چالاكی سیاسی به‌ ناوه‌كانی بێهرووز ئێحسانی و  مێهدی حه‌سه‌نی له‌ زیندانی ئێڤین پشتڕاست كرده‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، سێ به‌ندكراو به‌ ناوه‌كانی “موزه‌فه‌ر شاهسه‌واری”، “محه‌ممه‌د شه‌هیدی” و “ئه‌شكان كازمی” كه‌ پێشتر به‌ تۆمه‌تی كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرابوون، حوكمه‌كه‌یان له‌ بێده‌نگی خه‌به‌ری دا جێبه‌جێ كراوه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، دوو چالاكی سیاسی به‌ ناوه‌كانی “بێهرووز ئێحسانی” و “مێهدی حه‌سه‌نی” له‌لایه‌ن دیوانی باڵای وڵاته‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی “ئه‌ندامه‌تی له‌ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم”، “به‌غی، موحاره‌به‌ و افساد فی الارض”، “ئیجماع و ته‌بانی دژ به‌ ئه‌منیه‌تی وڵات” و “كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ نهێنیه‌كان” به‌ ئێعدام مه‌حكووم كراون.