کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بڕینی بیمه‌ی هه‌زار و ٢٠٠ كرێكاری ساختمانی له‌ پارێزگای ورمێ

بڕینی بیمه‌ی هه‌زار و ٢٠٠ كرێكاری ساختمانی له‌ پارێزگای ورمێ 4

نوێنه‌ری پارێزگای ورمێ له‌ مه‌جلیسی كۆنه‌په‌ره‌ستی كۆماری ئیسلامی، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٤ی به‌فرانبار ڕایگه‌یاند: ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی لقی ئوستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی، بیمه‌ی هه‌زار و ٢٠٠ كرێكاری ساختمانی بڕیوه‌.

به‌ وته‌ی ئه‌و نوێنه‌ره‌، كاتێك كرێكاران سه‌ردانی ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كانیان كردووه‌ زانیویانه‌ ماوه‌ی ده‌فته‌رچه‌كانیان به‌سه‌ر چووه‌ و له‌ خزمه‌تگوزارییه‌ ده‌رمانییه‌كانی بیمه‌ بێبه‌ش كراون. ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی به‌ بێ ئه‌وه‌ی كرێكاران و ئه‌نجوومه‌نه‌ كرێكارییه‌كان ئاگادار بكاته‌وه‌ ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌ركردووه‌. به‌پێی زانیارییه‌كان، ٢٧ هه‌زار كرێكاری بیمه‌كراو له‌ ئوستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی بوونیان هه‌یه‌ و تا به‌ ئه‌مڕۆ ٣٣ هه‌زار كرێكاری بیمه‌ نه‌كراو شناسایی كراون. نه‌بوونی هه‌لی كار و بیمه‌ وای كردووه‌ كه‌ ٧٠ له‌ سه‌دی كرێكارانی به‌شی ساختمانسازی له‌ وه‌رزی زستان دا ڕوو له‌ كاره‌كانی دیكه‌ بكه‌ن و نزیك به‌ حه‌وت هه‌زار كرێكاری ئه‌و پارێزگایه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن.