ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢ی به‌فرانباری ١٤٠٣، فه‌رهاد شێخی چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی سه‌قز و دانیشتووی كه‌ره‌ج، به پێبه‌ندی ئه‌له‌كترۆنی له زیندانی ئه‌و شاره ئازاد كرا.
فه‌رهاد شێخی له ڕێكه‌وتی ٧ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٣ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه له ماڵه‌كه‌ی خۆی دا ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج گوازرایه‌وه. ناوبراو به‌دوای ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی به‌سه‌ری دا سه‌پابوو، ڕۆژی ٢٣ی جۆزه‌ردان به دانانی وه‌سیقه ئازاد كرا. ئه‌و چالاكه كرێكارییه مانگی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن قازی ئاسف حسێنی به تۆمه‌تی “چالاكی ته‌بلیغ دژی نیزام” به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیزی، دوو ساڵ دوورخرانه‌وه بۆ دیوانده‌ره، دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی سه‌فه‌ر بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی ژیان كردن له تاران و كه‌ره‌ج مه‌حكووم كرا. مانگی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ، سزای یه‌ك ساڵ زیندانی فه‌رهاد شێخی بۆ هه‌شت مانگ كه‌م كرایه‌وه و ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له حاڵێكدا سێ مانگ له ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی مابوو به پێبه‌ندی ئه‌له‌كترۆنیه‌وه له زیندانی كه‌ره‌ج ئازاد كرا.