به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، چاره‌نووسی میلاد ڕه‌شیدی، هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی خه‌ڵكی سه‌قز پاش دوو مانگ به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
میلاد حه‌قیقی دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی شاری سه‌قز به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره ڕاگوێزرا. به وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، هۆكاری ڕفاندنی ئه‌و هاووڵاتیه دانانی بابه‌ت له‌سه‌ر هێرشی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بووه. ناوبراو له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه و زانیارییه‌ك له‌سه‌ر شوێنی ڕاگیرانی له‌به‌رده‌ست دا نییه.