کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ شاره‌كانی كوردستان و ئێران

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ شاره‌كانی كوردستان و 48

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٢ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ شاره‌كانی كوردستان و ئێران به‌ پێی ڕه‌واڵی هه‌ر حه‌فته دژ به‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان خۆپێشاندانیان كرد.

خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ شاره‌كانی سنه‌، ورمێ، كرماشان، بیجاڕ، مه‌ریوان، ڕه‌شت، ته‌ورێ، ئیسفه‌هان، ئه‌هواز، خۆڕه‌م ئاوا، برووجێرد، ئه‌رده‌بیل، ساری، تاران و چه‌ند شاری دیكه‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌به‌رده‌م شیركه‌تی موخابراتی شاره‌كانیان له‌ ئاست دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه‌. خانه‌نشینكراوان له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا خوازیاری زێادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، پێدانی مه‌زایا بڕاوه‌كان، هاوسانسازی حه‌قده‌ست، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و چاكسازی له‌ ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون.