کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هێرشی تیرۆریستانی سه‌ر به‌ توركیا بۆ سه‌ر شه‌رڤانانی كورد له‌ عه‌فرین

هێرشی تیرۆریستانی سه‌ر به‌ توركیا بۆ سه‌ر شه‌رڤانانی كورد له‌ عه‌فرین

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١١ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، تیرۆریستانی سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تی توركیا له‌ چه‌ند قوڵه‌وه‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر سه‌نگه‌ری هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك له‌ شه‌هبا و ته‌ل ڕه‌فعه‌ت و هه‌وڵی داگیركردنی چه‌ند گوندیان دا.

به‌ پێی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك، تیرۆریستانی سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تی تورك له‌ سێ قوڵه‌وه‌ هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر شه‌ری سه‌نگه‌ری شه‌رڤانان له‌ شاری ته‌ل ڕه‌فعه‌ت و شه‌ڕێكی قورس له نێوانیان دا هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌. له‌ ناوچه‌ی شه‌هباش تیرۆریستانی ئیسلامگه‌را له‌گه‌ڵ شه‌ڕڤانانی كورد به‌ شه‌ڕ هاتن و چوار هێزی ئاسایشی ناوخۆیی شه‌هبا گیانیان به‌خت كرد، به‌ڵام ڕێگه‌یان نه‌دا تیرۆریستان سه‌نگه‌ره‌كانیان ببه‌زێنن. له‌ سه‌ریكانیش تیرۆریستان هێرشێكی قورسیان كرده‌ سه‌ر سه‌نگه‌ری هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك و هه‌وڵی داگیركردنی چه‌ند گوندیان دا، سێ شه‌رڤان شه‌هید بوون و زیانێكی زۆر به‌ چه‌كداره‌ ئیسلامییه‌كانی گه‌یشت، به‌ڵام نه‌یانتوانی پێشڕه‌وی بكه‌ن.