کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

داخوازی ژنانی سه‌قز بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی

داخوازی ژنانی سه‌قز بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی په‌خشان عه‌زیزی

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٧ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له‌ ژنانی ئازادیخوازی شاری سه‌قز له‌ چالاكییه‌كدا خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادیان كرد.

ژنانی ئازادیخوازی سه‌قز به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی تراكت دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی و ئێعدامی به‌ندكراوان نیشان دا و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی بوون. دایكی شێخ ئازاد كه‌ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر كوڕه‌كه‌ی به‌ شێوه‌یه‌كی گوماناوی كوژرا له‌ په‌یامیك دا وتی: سێ كوڕم تیرۆر و شه‌هید كران، خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی كوردستان ڕێگه‌ نه‌ده‌ن په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی له‌سێداره‌ بدرێن.