کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدانی ٨ په‌نابه‌ر له‌ كه‌ناراوه‌كانی یۆنان

گیانله‌ده‌ستدانی ٨ په‌نابه‌ر له‌ كه‌ناراوه‌كانی یۆنان 2

گاردی ساحلی یۆنان ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٥ی سه‌رماوه‌ز ڕایگه‌یاند: ٨ په‌نابه‌ر له‌ كه‌ناراوه‌كانی ئه‌و وڵاته به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی به‌له‌م گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

له‌ ڕاگه‌یاندنی گاردی ساحلی یۆنان دا هاتووه‌: هه‌شت په‌نابه‌ر له‌و ڕووداوه‌دا گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ كه‌ شه‌ش كه‌سیان منداڵ بوون، هه‌روه‌ها ٣٦ كه‌س ڕزگار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان كراون. پێشترش له‌ كه‌ناراوه‌كانی ئیتالیا به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی به‌له‌م، چه‌ندین په‌نابه‌ری سووری و خه‌ڵكی ئه‌فریقا گیانیان له‌ده‌ست دابوو‌.