کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی ١٢ قوتابی له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌ مه‌ریوان

برینداربوونی ١٢ قوتابی له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌ مه‌ریوان 1

به‌یانی دووشه‌ممه‌ ٥ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣ی هه‌تاوی، ١٢ قوتابی خه‌ڵكی مه‌ریوان به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی سرویسی هاتووچۆی مه‌دره‌سه‌ بریندار بوون.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، قوتابیانی بریندار بۆ ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كانی مه‌ریوان ڕاگوێزراون و ده‌ قوتابی پاش وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی مه‌ره‌خه‌س كراون، به‌ڵام دوو قوتابی دیكه‌ له‌ ژێر چاودێری زۆرتری پزیشكان دا به‌سته‌ری كراون و دۆخی ته‌ندرووستیان جێگیره‌.