کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

چالاكی ئازادیخوازانی شاری سنه‌ به‌ بۆنه‌ی ٢٥ی نۆڤامبه‌ر

چالاكی ئازادیخوازانی شاری سنه‌ به‌ بۆنه‌ی ٢٥ی نۆڤامبه‌ر 3 1

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٣ی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكانی مافی ژنان، له‌ سه‌روبه‌ندی ٢٥ی نۆڤامبه‌ر، ڕۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ توندووتیژی دژ به‌ ژنان چالاكییان ئه‌نجام دا.

ژنانی تێكۆشه‌ری شاری سنه‌ به‌ بڵاوكردنی تراكت و نووسینی دروشم، ڕایانگه‌یاند: خه‌باتی ئه‌مڕۆی ئێمه‌ له‌ درێژه‌ی خه‌باتی چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردووی ژنانی كورد دژبه‌ جیاوازی ڕه‌گه‌زی و جنسیه‌تیه‌، یادی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری به‌رز و به‌ڕێز بێت. ئازادیخوازانی شاری سنه‌ هه‌روه‌ها دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی”یان به‌رز كرده‌وه‌ و خوازیاری ئازاژی زه‌ینه‌ب جه‌لالیان، وریشه مورادی، په‌خشان عه‌زیزی، گۆڵڕۆخ ئیرایی، نه‌رگس محه‌ممه‌دی، شه‌ریفه محه‌ممه‌دی و هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون.