کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هه‌وڵی ناوه‌نده‌ ده‌وڵه‌تیه‌كانی مهاباد بۆ داگیركردنی چیای مێژوویی خه‌زایی

هه‌وڵی ناوه‌نده‌ ده‌وڵه‌تیه‌كانی مهاباد بۆ داگیركردنی چیای مێژوویی

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ناوه‌نده‌ ده‌وڵه‌تیه‌كانی مهاباد هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان خستووه‌ته‌ گڕ بۆ ئه‌وه‌ی چیای مێژوویی خه‌زایی داگیر بكه‌ن و چالاكانی مه‌ده‌نی ئه‌و شاره‌ سه‌باره‌ت به‌ تێكدانی ئاسه‌واره‌ دێرینه‌كانی ئه‌و كێوه‌ هۆشدار به‌ ده‌وڵه‌ت ئه‌ده‌ن.

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئاسه‌واری سێ هزار ساڵه‌ له‌ كێوی خه‌زایی مهاباد دۆزراوه‌ته‌وه‌ و ئه‌و چیایه‌ ناسناوی دانیشتووانی ئه‌و شاره‌یه‌، كه‌چی ته‌عاوه‌نی مه‌سكه‌نی فه‌رهه‌نگیان به‌ڵێنی له‌ ناوه‌نده‌ قه‌زایی و ئه‌منیه‌تیه‌كان وه‌رگرتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی زه‌ویه‌كانی بۆ سازكردنی خانووبه‌ره‌ داگیر بكات. له‌ ڕۆژانی ڕابردووشدا، ناوچه‌یه‌كی مێژوویی سه‌رده‌می كاڵكلۆتیك(مس و سه‌نگ) له‌ ده‌ورووبه‌ری شاری بیجاڕ به‌هۆی ئاوگیری به‌ندئاوی ته‌لوار، كه‌وته‌ ژێر ئاو و ده‌رفه‌تی توێژینه‌وه‌ زانستیه‌كان سه‌باره‌ت به‌ سه‌رده‌می پێش شارنشینی له‌ شارستانی بیجاڕ بۆ هه‌میشه له‌ ناو چوو.