ئێرانیانی ئازادیخوازی وڵاتی سوید، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له ئاكسیۆنێكی ناڕه‌زایه‌تی دا، دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ سزای سێداره له ئێران نیشان دا.
به‌شداربووانی ئه‌و ئاكسیۆنه كه له شاری كۆتنبێرگ به‌ڕێوه چووه وێنه‌ی قوربانیانی سه‌ركوتی كۆماری ئیسلامیان به ده‌سته‌وه گرتووه و وێڕای ڕێزلێنان له یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری، سه‌پاندنی سزای سێداره‌یان به‌سه‌ر وریشه مورادی، په‌خشان عه‌زیزی و به‌ندكراوانی په‌روه‌نده‌ی شارۆچكه‌ی ئێكباتان به توندی شه‌رمه‌زار كردووه. خۆپێشانده‌ران به وتنه‌وه‌ی دروشم دژ به كۆماری ئیسلامی خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون.