کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌خشینی خه‌ڵات به‌ وریشه مورادی و په‌خشان عه‌زیزی له‌لایه‌ن وه‌رزشوانێكی خه‌ڵكی كرماشان

به‌خشینی خه‌ڵات به‌ وریشه مورادی و په‌خشان عه‌زیزی له‌لایه‌ن وه‌رزشوانێكی

فەرشاد گردەکانە، وەرزشوانی خەڵکی شاری کرماشان، كه‌ له‌م دوایانه‌ دوو میداڵیای زێڕ و زیوی له‌ یارییه‌كانی یه‌كێتی ئورووپا به‌ده‌ست هێنابوو، به‌ په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی به‌خشی.

فەرشاد گردەکانە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیکسدا ڕایگەیاند: هەر دوو میداڵەکەی پێشکەش بە هەموو ئازادیخوازانی ئێران و کوردستان، به‌ تایبه‌ت بە دوو خوشکی خۆی به‌ ناوه‌كانی وریشە مورادی و پەخشان عەزیزی، هه‌روه‌ها هەموو بەندکراوانی مه‌حكووم به ئێعدام به‌خشیوه‌. ناوبراو له‌ درێژه‌ی قسه‌كانی دا وتی: هیواداره‌ كه‌ کارەكه‌ی ده‌نگی به‌ندكراوانی سیاسی به‌ گوێی جیهان بگه‌ینێت، فه‌رشاد هه‌وره‌ها داوای له‌ هه‌موو وه‌رزشوانان كردووه‌ كه‌ به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ك ده‌توانن ده‌نگی خه‌ڵكی سیته‌ملێكراوی ئێران بن.