کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی ئێكوادۆر دژ به‌ ده‌وڵه‌ت

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی ئێكوادۆر دژ به‌ ده‌وڵه‌ت 3

ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، چه‌ندین شاری ئێكوادۆر گۆڕه‌پانی ناڕه‌زایه‌تی شارومه‌ندانی ئه‌و وڵاته‌ دژ به‌ ده‌وڵه‌تی دانیل نۆبۆئا بوو.

شارومه‌ندانی خه‌ڵكی ئێكوادۆر له‌ ئاست بڕینی به‌رده‌وامی كاره‌با، قه‌یرانی ئابووری و نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی ناڕازین و سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت به‌ هۆكاری ئه‌و باردوودۆخه‌ ده‌زانن. دانیل نۆبۆئا له‌ ساڵی ٢٠٢٣ی زاینی كه‌ وه‌كوو سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردرا، به‌ڵێنی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی دا، به‌ڵام هیچ یه‌ك له‌ به‌ڵێنه‌كانی جێبه‌جێ نه‌كردووه‌ و دۆخی ئابووری و ئه‌منیه‌تی ئێكوادۆر خراپتر بووه‌.