کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

په‌ره‌سه‌ندنی ژنكوژی له‌ كوردستان و ئێران

په‌ره‌سه‌ندنی ژنكوژی له‌ كوردستان و ئێران 1

به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، ژنێكی ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ له‌ شاری ئیلام له‌لایه‌ن هاوژینه‌كه‌یه‌وه‌ به‌ بیانووی كێشه‌ی خێزانی به‌ چه‌قۆ كوژراوه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، مه‌نسووره‌ قه‌دیری، هه‌واڵنێری ئیرنا له‌لایه‌ن هاوژینه‌كه‌یه‌وه‌ كه‌ پیشه‌ی پارێزه‌ریی بووه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه كوژراوه‌ و له‌ ڕووداوێكی دیكه‌دا، پیاوێك به‌ گومانی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی سۆزداری، هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه كوشتووه‌ و پاش گه‌یشتنی پۆلیس ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندان كراوه‌.