کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدان و بریندابوونی ده‌یان منداڵ له‌ غه‌زه‌

گیانله‌ده‌ستدان و بریندابوونی ده‌یان منداڵ له‌ غه‌زه‌ 1

به‌هۆی بۆردوومانی ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه‌، ده‌یان منداڵ گیانیان له‌ده‌ست دا و چه‌ندین ژن و منداڵی دیكه‌ش بریندار بوون.

به‌ پێی ڕاپۆرتی ئه‌لعه‌ره‌بییه‌، له‌ دوو هێرشی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر به‌یت لاهیا و جبالیا له‌ باكووری غه‌زه‌، زیاتر له‌ ٥٠ منداڵ گیانیان له‌ده‌ست دا و به‌ ده‌یان ژن و منداڵ بریندار بوون. هاوكات فڕۆكه‌كانی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل چه‌ند ناوچه‌یان له‌ سووریه‌ و لوبنان كردووه‌ته‌ ئامانج و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا، چه‌ندین میلیشای سه‌ر به‌ كۆماری ئیسلامی كوژراون و به‌ ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. میدیاكانی سه‌ر به‌ حزبۆڵڵای لوبنان ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاند كه‌ به‌هۆی بۆردوومانی چه‌ڕی به‌علبه‌ك، ٢٤ كه‌س كوژراو و بریندار بوون كه‌ به‌شێكیان كه‌سانی مه‌ده‌نین.