ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هێزه ئه‌منییه‌كانی كۆماری ئیسلامی چوار شارومه‌ندی به‌لووچیان به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی و ڕوونكردنه‌وه‌ی تۆمه‌ته‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
به پێی ڕاپۆرتی حاڵ وش، ناسناوی یه‌كێك له ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان به ناوی “ئه‌سله‌م دووستی” ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ، خێزاندار و خه‌ڵكی شاری ڕاسهكه. ناوبراوان له دوای گواستنه‌وه‌یان بۆ ناوه‌نده ئه‌منییه‌كان، دوای چه‌ند كاتژمێر سێ كه‌سیان ئازاد ده‌كرێن، به‌ڵام تا ئێستا هیچ زانیاریێك له باره‌ی جێگای ڕاگرتنی ئه‌سله‌م و هه‌روه‌ها ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه له سه‌ریه‌تی نییه.