ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخواز له شاری فڕانكفۆرتی ئاڵمان كۆبوونه‌وه و دژ به كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئێرانیانی ئازادیخواز شه‌ممه‌ی هه‌موو حه‌فته‌یێك له شاری فڕانكفۆرت كۆده‌بنه‌وه و به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم دژ به حكوومه‌ت، داوای ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره ده‌كه‌ن. به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه وێنه‌كانی ئاهوو ده‌ریاییان به ده‌سته‌وه گرت و خوازیاری پشتیوانی كۆمه‌ڵگای جیهانی، ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له ژنانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌بی ئێران بوون.