کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدانی ده‌یان منداڵ له‌ بۆردوومانی غه‌زه‌ له‌لایه‌ن ئیسڕائیله‌وه‌

گیانله‌ده‌ستدانی ده‌یان منداڵ له‌ بۆردوومانی غه‌زه‌ له‌لایه‌ن ئیسڕائیله‌وه‌

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، فڕۆكه‌كانی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل چه‌ند ئۆردووگای ئاواره‌كانی غه‌زه‌یان بۆردوومان كرد و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، به‌ لانیكه‌م ٣٣ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا كه‌ زۆربه‌یان منداڵن.

به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌لعه‌ره‌بییه‌، فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل خێوه‌تی ئاواره‌كانیان له‌ ده‌یر به‌لح، گه‌ڕه‌كی تۆفاح و به‌یت لاهیا به‌ چڕی بۆردوومان كردووه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ ٣٣ كه‌س كوژراون و به‌ ده‌یان كه‌س بریندار بوون. هاوكات له‌گه‌ڵ ژینۆسادی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین و لوبنان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیله‌وه‌، ئاستی ناكۆكی نێوان وه‌زیری به‌رگری ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ نتانیاهوو گه‌یشته‌ لووتكه‌ و نتانیاهوو گاڵانت، وه‌زیری به‌رگری ئه‌و وڵاته‌ی له‌ كاره‌كه‌ی دوور خسته‌وه‌ و ئیسڕائیل گاتزی وه‌كوو وه‌زیری نوێی به‌رگری هه‌ڵبژارد.