کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدانی ٥٠ منداڵ له‌ بۆردوومانه‌كانی دوو ڕۆژی ڕابردوو له‌ غه‌زه‌

گیانله‌ده‌ستدانی ٥٠ منداڵ له‌ بۆردوومانه‌كانی دوو ڕۆژی ڕابردوو له‌

به‌رپرسانی بێهداشتی غه‌زه‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ر ڕایانگه‌یاند: به‌هۆی بۆردوومانه‌كانی ئیسڕائیل له‌ ٤٨ كاتژمێری ڕابردوو، به‌ لایه‌نی كه‌م ٥٠ منداڵ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

شه‌وی ڕابردوو له‌ هێرشی فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر باكووری غه‌زه‌، ٢٣ كه‌س كوژران و به‌ ده‌یان كه‌سی دیكه‌ كه‌ زۆربه‌یان ژن و منداڵ بوون بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كران. چڕتربوونه‌وه‌ی هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه‌ له‌ كاتێك دایه‌ كه‌ ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل په‌یوه‌ندی نێوان باكوور و باشووری ئه‌و باریكه‌ی بڕیوه‌ و سندووقی منداڵانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان(یوونیسف)، سه‌باره‌ت به‌ ڕوودانی قه‌یرانی مرۆیی له‌ ناوچه‌ گه‌مارۆدراوه‌كانی باكووری غه‌زه‌ هۆشداری به‌ به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل داوه‌ و ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌ندامانی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه‌ سه‌رقاڵی كوتانی واكسنی فه‌له‌جی منداڵانن و نابێت بكرێنه‌ ئامانج.