کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر لوبنان و غه‌زه‌

درێژه‌ی هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر لوبنان و غه‌زه‌ 1

ڕۆژانی پێنجشه‌ممه‌ و هه‌ینی ١٠ و ١١ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل هێرشێكی به‌رفراوانی كرده‌ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌ له‌ باشووری لوبنان و باكووری غه‌زه‌ و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا، به‌ ده‌یان كه‌س كوژران و بریندار بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنكه‌كانی حیزبۆڵڵا له‌ زاحیه‌ی به‌یرووت، كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ئه‌و گرووپه له‌ به‌علبه‌ك و بنكه‌كانیان له‌ سنووری سووریه‌ له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیله‌وه‌ كراوه‌ته‌ ئامانج و به‌هۆیه‌وه‌، ده‌یان ئه‌ندامی حیزبۆڵڵا و چه‌ند كه‌سی مه‌ده‌نی كوژراو و بریندار بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، ده‌ فه‌له‌ستینی له‌ بۆردوومانی ئۆردووگای ئاواره‌كانی نۆسه‌یرات گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و به‌ ده‌یان كه‌س بریندار بوون. هه‌روه‌ها چوار كرێكاری تایله‌ندی له‌ مووشكبارانی شارۆچكه‌كانی ئیسڕائیل كوژراون و سێ شارومه‌ندی به‌ساڵاچووی ئیسڕائیلیش گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.