کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی كوردانی ئێستانبوول دژبه‌ ڕفاندنی شاره‌داری هه‌ڵبژێردراوی ئه‌و شاره‌

خۆپێشاندانی كوردانی ئێستانبوول دژبه‌ ڕفاندنی شاره‌داری هه‌ڵبژێردراوی

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، ئه‌حمه‌د ئۆز، ئه‌ندامی حیزبی ده‌م پارتی و شاره‌داری هه‌ڵبژێردراوی ئه‌و حیزبه‌ و “ج.ه.پ” له‌لایه‌ن پۆلیسی توركیاوه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراو و خه‌ڵكی ئه‌و ئه‌و شاره‌ خۆرپێشاندانیان كرد.

له‌ ڕێكه‌وتی ٣١ی مارسی ئه‌مساڵ، ئه‌حمه‌د ئۆز وه‌كوو نوێنه‌ری ئاشتی و ده‌م پارتی و “ج.ه.پ” به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی شاره‌وانی ئێستانبوولی كرد و به‌زۆرترین ده‌نگ هه‌ڵبژێردرا. ڕۆژی ڕابردوو ئه‌و شاره‌داره‌ له‌لایه‌ن پۆلیسی توركیاوه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌ ده‌وڵه‌ت له‌ جێگه‌ی قه‌یوومی دانیا. دانانی قه‌یووم ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی كوردانی ئێستانبوولی لێ كه‌وته‌وه‌ و خه‌ڵك به‌ دروشمی “ماف،یاسا، دادپه‌روه‌ری” دژ به‌ حكوومه‌تی ئه‌ردۆغان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.