کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

قوربانی بوونی ده‌یان كه‌س به‌هۆی هاتنی لافاو له‌ ئێسپانیا

قوربانی بوونی ده‌یان كه‌س به‌هۆی هاتنی لافاو له‌ ئێسپانیا 3

رۆژی چوارشەمە ٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، بەهۆی بارینی ڕێژنه‌ی باران و هاتنی لافاو له‌ باشوور و ڕۆدهه‌ڵاتی ئێسپانیا، 62 کەس گیانیان لەدەستدا.

به‌ پێی زانیارییه‌كان، چه‌ندین كه‌س بێ سه‌ر و شوێنن و گه‌ڕان به‌دوایان دا به‌رده‌وامه‌. به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئێسپانیاش ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ لافاو زیانێكی زۆری به‌ ژێرخانه‌كانی خزمه‌تگوزاری، كه‌شاوه‌رزان و ئاژه‌ڵداران گه‌یاندووه‌ و هه‌زار سه‌ربازیان بۆ یارمه‌تیدانی لێقوماوانی ئه‌و ڕووداوه‌ سرووشتیه‌ ناردووه‌.