کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

هێرشی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر بنكه‌ مووشه‌كی و په‌هبادییه‌كانی كۆماری ئیسلامی

هێرشی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر بنكه‌ مووشه‌كی و په‌هبادییه‌كانی كۆماری ئیسلامی

به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه‌ ٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، پاش بیستنی ده‌نگی چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌ له‌ چه‌ند شاری ئێران، وته‌بێژی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل به‌ فه‌رمی پشتڕاستی كرده‌وه‌ كه‌ وڵامی هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كانی كۆماری ئیسلامیان له‌ نێو خاكی ئێران دا داوه‌ته‌وه‌.

به‌ وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل، ١٤٠ فڕۆكه‌ی پێشكه‌وتوو له‌و عه‌مه‌لیاته‌ دا به‌شدار بوون و چه‌ندین ئامانجی ڕاداری، په‌هبادی و مووشه‌كی سپای پاسداران له‌ شاره‌كانی كه‌ره‌ج،تاران،ئیلام، مه‌شهه‌د، شیراز، ئه‌هواز، كرماشان و كوردستان كراوه‌ته‌ ئامانج. هه‌ر چه‌ند میدیاكانی سه‌ر به‌ ڕژیم هێرشی ئیسڕائیلیان به‌ لاواز زانی و ڕایانگه‌یاندبوو كه‌ دۆخی هه‌موو شاره‌كانی ئێران هێمن و ئارامه‌، به‌ڵام سه‌رچاوه‌ خۆجێیه‌كان باسیان له‌ بیستنی چه‌ندین ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز له‌ وزه‌خانه‌ی په‌ره‌ند، نزیك فڕۆكه‌خانی خومه‌ینی و چه‌ند بنكه‌ی نیزامی وه‌كوو پادگانی غه‌دیر كردووه‌. هه‌ندێك له‌ ده‌زگا هه‌واڵنێرییه‌كان باس له‌ بۆردوومانی بنكه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ عێراق ده‌كه‌ن و فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل چه‌ند گه‌ڕه‌كی به‌یرووتیان بۆردوومان كردووه‌. ڕۆژی ڕابردووش، ٢٢ كه‌س له‌ هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كانی حیزبۆڵڵا بۆ سه‌ر شارۆچكه‌یه‌كی عه‌ره‌ب نشین له‌ ئیسڕائیل كوژران و بریندار بوون.