کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر لوبنان و غه‌زه‌

درێژه‌ی هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر لوبنان و غه‌زه‌ 2

ڕۆژی هه‌ینی ٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل به‌ فڕۆكه‌ هێرشی كرده‌ سه‌ر بنكه‌كانی حیزبۆڵڵا و حه‌ماس له‌ لوبنان و غه‌زه‌ و به‌و‌ هۆیه‌وه‌ ده‌یان كه‌س كوژران و بریندار بوون.

له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ به‌ كاتی هێرشی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر سپای پاسداران له‌ ئێران، وه‌زیری به‌رگری ئیسڕائیل ڕایگه‌یاند كه‌ كۆماری ئیسلامیش خۆی بۆ وڵامدانه‌وه‌ ئاماده‌ كردووه‌ و به‌ ده‌یان ئه‌فسه‌ری سپای پاسداران شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ ڕه‌وانه‌ی به‌یرووت كراون. هاوكات سێ هه‌واڵنێر له بۆردوومانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر شارۆچكه‌ی حاسبیه‌ كوژراون. به‌رپرسانی نیزامی ئیسڕائیل هه‌روه‌ها باس له‌ دۆزینه‌وه‌ی كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی حیزبۆڵڵا و كوژرانی ده‌یان چه‌كدار و فه‌رمانده‌ی ئه‌و گرووپه ده‌كه‌ن. له‌ به‌رانبه‌ر دا، ٨ سه‌باز و ئه‌فسه‌ری ئیسڕائیلی له‌ پێكدادانه‌كانی باشووری لوبنان كوژران و بریندار بوون. شایانی باسه‌ كه ڕۆژی هه‌ینی‌ ٢٨ فه‌له‌ستینی له‌ بۆردوومانی خان یوونس دا گیانیان له‌ده‌ست داوه‌‌.