به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای سنفی خوێندكارانی ئێران، حوكمی ده‌ركرانی چه‌ندین خوێندكاری زانكۆی ڕه‌جایی له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی ئینزیباتی و حه‌راسه‌تی زانكۆ پشتڕاست كراوه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، زانكۆی ڕه‌جایی به هاوكاری ئامووزش و په‌روه‌رشی پارێزگای تاران چه‌ندین خوێندكاریان به بیانووی به‌شداری له ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادی ده‌ركردووه. ئه‌و خوێندكارانه كه هێشتا ناسناویان ئاشكرا نه‌كراوه پێشتر بۆ ماوه‌ی چه‌ند ترم ته‌علیق كرابوون به‌ڵام ئه‌مجاره به ته‌واوی له زانكۆ ده‌ركراون.