کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی نیوزیله‌ند دژی ده‌ستدرێژی ده‌وله‌ت بۆ سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی نیوزیله‌ند دژی ده‌ستدرێژی ده‌وله‌ت بۆ سه‌ر

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، شۆرای یه‌كێتیه‌‌ كرێكارییه‌كانی نیوزیله‌ند، له‌ دژی ده‌ستدرێژی ده‌وڵه‌ت بۆ سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان، چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یێكی ناڕه‌زایه‌تیان له‌ چه‌ند شاری ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه‌ برد.

له‌ ڕاگه‌یاندنی ئه‌و شۆرایه‌، ده‌وله‌تی ئێستای نیوزیله‌ند وه‌كوو دژه‌كرێكارترین ده‌وڵه‌ت له‌ مێژووی ئه‌و وڵاته ناو براوه‌. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ ڕۆژ به‌ ڕۆژ حه‌قده‌ستی كرێكاران له‌و وڵاته‌ دابه‌زیوه‌ و ده‌وڵه‌ت ده‌ستی به‌ سه‌ر حه‌قده‌ستی كرێكاران دا گرتووه‌. به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ته‌نیا له‌ شاری ئۆكله‌ند ١٠٠٠٠ كرێكار له‌ مه‌یدانی سه‌ره‌كی ئه‌و شاره‌ كۆبوونه‌ته‌وه‌ و خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست بوون.